ناس کورد-
پۆلیسی پارێزگای بابل لەباشوری عێراق ڕایگەیاند، لەسەر دارخورمایەک گەنجێک لە ناحیەی (جبەلە) چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە و چواری دیکەشی بریندار کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی بابل ( 31ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، " دۆێنێ ( هەینی) گەنجێک لەناحیەی جبەلەی سەربە پارێزگای بابل، دەستڕێژی گولـلەی لە خێزانەکەی کردووە و لە ئەنجامدا چوار کەسی کوشتووە کە بریتین لە دوو برای و برازایەکی ئامۆژنێکی، هەروەها چوار کەسی دیکەش برینداربوون."
ئاماژە بەوەکراوە، " هێزەئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ تاوانەکە کردووەتەوە، دوای وەرگرتنی زانیاریی دەرکەوتووە کێشە لە نێوان ئەو گەنجە و براکانی روویداوە ئەویش کاتێک ویستویانە چەند پارچە زەوییەک لەنێویاندا دابەش بکەن و گەنجەکەش سوربووە لەسەر ئەوەی کەیەکێک لە دارخورماکانی نێو زەوییەکان کە بێ بەریشە و بەر ناگرێت بەر ئەو بکەوێت، بەڵام براکانی ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە، بۆیە بووەتە دەمەقاڵیان و لەئاکامدا تەقەی لێکردوون".
ئەوەشخراوەتەوە،" گەنجەکە ئەمڕۆ ( شەممە) لەلایەن پۆلیسی بنبڕکردنی تاوانەوە دەستگیرکراوە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەندکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".