گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان ئاشکراى دەکەن

ئەگەر جیهان بەرەو کۆتایى چوو باشترین وڵات کوێیە ڕووى تێبکەین؟

2021.07.31 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر جیهان بەرەو کۆتایى چوو باشترین وڵات کوێیە ڕووى تێبکەین؟

ناس کورد- 

بەپێى توێژینەوەیەکى نوێ، یەکێک لە وڵاتەکانى جیهان توانیویەتى ڕووبەڕووى سەرجەم ئاڵنگارییەکان بە گۆڕانکارى کەشوهەواشەوە ببێتەوە، بۆیە باشترین شوێنە لە کۆتایى جیهاندا ڕووى تێبکەیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤارى Sustainability بڵاوکراوەتەوە (31ى تەموزى 2021)، چەند فاکتەرێک هەیە کە دەبنە هۆى ئەوەى هەر دەوڵەتێک ڕوبەڕووى هەر ڕووخانێکى شارستانى ببێتەوە، هۆکارەکەى قەیرانى دارایى یاخود گۆڕانکارى ژینگەیى یاخود هەر گۆڕانکارییەکى تر بێت.



ئەوەش هاتووە، فاکتەرەکان بریتین لە تواناى بەرهەمهێنانى ناوخۆیى بەشى پێویست لە هەریەکە لە خۆراک و کارەبا، تاواناى کۆنترۆڵکردنى سنورەکان لە شەپۆلى کۆچى بە کۆمەڵ، ژینگەیەکى جێگیر و دابەزینى چڕى دانیشتووان بە شێوەیەکى گشتى، وڵاتێکى جیهان ئەو فاکتەرانەى تێدا بێت، بەدڵنیاییەوە نیولەندایە.

 

بەپێى توێژینەوە، نویزلەندا باشترین وڵاتى جیهان بۆ سیناریۆى کۆتایى جیهان، بەدوایدا ئایسلەندا دێت کە توانایەکى خۆیى گەورەى هەیە لە بەرهەمهێنانى وزەى نوێبووەوە و بڕێکى زۆر ماسى هەیە و ڕێژەى چڕى دانیشتووانیشى نزمە.

 

زانایان هۆشدریشیان لەوەداوە، کە زەوى وردە وردە بەرەو کۆتایى دەچێت، هەروەها لەدواى ئەو دوو وڵاتەش هەریەکە لە دورگەى تاسمانیاى سەربە ئوسترالیا و دواتریش بەریتانیا و بەدواى ئەویشدا ئێرلەندا دێن.

 

بەپێى توێژینەوەکە، دیارى کردنى نیوزلەندا سوپرایز نییە و ئەگەر ورد ببینەوە دەبینین، لەماوەى ڕابردوودا ئەو وڵاتە بووەتە پەناگەى ملیاردێرەکانى ناوچەى "سیلیکۆم ڤالى" لە ولایەتى نیویۆرکى ئەمریکا و بەدواى حەشارگەدا بۆ ڕۆژى دۆتایى هاتنى جیهان دەگەڕێن، سەرەڕاى ئەوەش ئابورى نیوزلەندا بەوە ناسراوە سەرەڕاى ئەوەى بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە کەرەنتینەى گشتى ڕاگەیاند، بەڵام ئابورییەکەى زۆر خێرا گەشەى کردەوە.

 

ئەوەش نەشاردراوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش نیوزلەندا یەک کێشەى هەیە کە ئەگەرى هەیە پلەى یەکەمى لێوەربگرێتەوە، ئەویش زۆرى چالاکییە بومەلەرزەییەکانە و پێگەى یەکەم بورکانى گەورەى سەر زەوییە کە پێش 26 هەزار و 500 ساڵ ڕوویداوە.