ناس کورد-
ژنێک لە شاری کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر شەقام تەقەی لە پیاوەکەى کرد و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی ئەنجومەنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە شاری کرماشان ژنێک شەش گولـلەی بە پیاوەکەیەوە ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، هۆکارەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوانیانەوە بووە.
دەشڵێت، پۆلیسی کرماشان بە میدیاکانی وتووە، "دوا بە دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان ژنەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن."