گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاریی

حاكم زاملی: داعش لە توركیاوە دێنە هەولێر و لەوێشەوە بۆ پشتێنەی بەغدا

2021.07.31 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
حاكم زاملی: داعش لە توركیاوە دێنە هەولێر و لەوێشەوە بۆ پشتێنەی بەغدا

ناس کورد-

حاكم زاملی، سەركردە لە ڕەوتی سەدر داوا لە سەرۆك وەزیران دەكات گوشار بخاتەسەر توركیا و هەرێمی كوردستان بۆ ڕێگرتن لە هاتوچۆی داعش بۆ دەوروبەری شاری بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاملی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (31 تەموزی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات، چالاكییەكانی داعش پەرەیان سەندووە، بەتایبەت لە ناحیەی یەسریب و زەرگە لە سەلاحەدین، حەلوان لەدیالە و عەگبە لە هیتی ئەنبار، هێرشەكانیش زەرەر و زیانی گیانی و مادیشی زۆریان هەبووە لەڕیزی خەڵكانی مەدەنی و سەربازی.


بەگوتەی زاملی كە پێشتر سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بووە هێڵێكی نوێی هاتوچۆی داعش هەیە لە توركیاوە بۆ هەولێر و كەركوك پاشان باكوری دیالە و بەغدا بەتایبەت شارۆچكەی تارمییە، لەوێشەوە پلانی تیرۆریستی بۆ بەغدا و پارێزگاكانی تر دادەنێن.

 

زاملی داوا لە مستەفا كازمی دەكات گوشار بكات لەتوركیا و هەرێمی كوردستان بۆ رێگەگرتن لە هاتوچۆی تیرۆریستان و كردنەوەی كەناڵی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەردوولا بۆ هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگری بەمەبەستی بنەبڕكردنی مەترسییەكان و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر.