ناس کورد-
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکى هاوپەیمانی کوردستان لە نێوانی یەکێتی و گۆڕان ڕایگەیاند، "دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە و پێکەوە بەھێزتر و باشتر دەتوانین بەرگری لە مافەکانمان بکەین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەى گۆڕانی کرد و پێکەوە تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
قوباد تاڵەبانی لەدوای کۆبوونەوەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی میکانیزمی چۆنیەتی کارکردنی هاوپەیمانیەتییەکەمان کرد و ئەرکەکانمان بەسەر لیژنە هاوبەشەکاندا دابەش کرد، هەموو هێز و توانای خۆمان دەخەینەگەر بۆ ئەوەى باشترین خزمەت بگەیەنین."
وتیشی، "دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێنینەوە بۆئەوەى پێکەوە و بە هێزێکی یەکگرتوو لە بەغدا بەرگریی لە مافەکانمان بکەین."