گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كاندیده‌كه‌ی جه‌هه‌په‌، ئیسته‌نبوڵی برده‌وه‌

ئاكه‌په‌ بۆ جارێكی تر شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی دۆڕاند

2019.06.23 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئاكه‌په‌ بۆ جارێكی تر شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی دۆڕاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵدا، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵۆ كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌)، به‌ده‌نگێكی زۆر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بینالی یه‌ڵدرم، كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په‌) به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ. .   کاتژمێر 08:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزەیرانی 2019، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانیی ئیستەنبوڵ لە تورکیا دەستیپێکرد و کاتژمێر 05:00ی ئێوارە کۆتاییهات. . له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جه‌هه‌په  و بینالی یڵدرم، کاندیدی ئاكه‌په‌ له‌ كێبڕكێیه‌كی توندابوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ. . جاری یه‌كه‌م له‌ رۆژی 31ی ئاداری 2019 هه‌ڵبژاردنه شارەوانییەکانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جه‌هه‌په‌ به‌جیاوازی 13 هه‌زار و 773 ده‌نگ لەگەڵ بینالی یڵدرم، کاندیدی ئاكه‌په‌ بە سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژێردرا و رۆژی17ی نیسان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی پێدرا. . رۆژی 4ی ئایاری 2019، به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئیمامئۆغڵو له‌كارلادرا و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ درا. .