گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆرۆنا گەڕایەوە بۆ چین و جۆرە نوێیەکەى لە دوو ناوچە تۆمار کران

2021.07.31 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا گەڕایەوە بۆ چین و جۆرە نوێیەکەى لە دوو ناوچە تۆمار کران

ناس کورد-

چین بڵاوبوونەوەى جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە دوو ناوچەی تر ئاشکرا کرد کە یەکێکیان شارێکی 31 ملیۆن کەسییە، ئەوەش مەترسیدارترین سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسە لە ماوەی چەند مانگێکی ڕابردوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانیی چین ڕایگەیاند، لە پارێزگای فوجیان و شارەوانی چینگنگ جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنای دەلتا بڵاوبووەتەوە، جگە لەوەى پێشتر لە پەکین و چوار پارێزگای دیکە ئەو جۆرە نوێیە تۆمار کراون.

 

کۆی گشتی توشبووانی نوێ لەو ناوچانەدا گەیشتە 55 توشبوو.

 

هاوکات دەسەڵاتدارانی شاری نانگن فەرمانیاندا بە داخستنی هەموو شوێنە گەشتیاری و کلتورییەکان، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەى ڕێژەی توشبووان.

 

لە لایەکی ترەوە، دەسەڵاتداران لە پارێزگای جیانگسو کەرەنتینەیان بەسەر سەدان هەزار دانیشتووی پارێزگادا سەپاند کە دانیشتوانەکەى 9.2 ملیۆن کەسە.