گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەى ژیاوە؟

پاشماوەى کۆنترین گیاندار کە لەسەر زەوى ژیابێت دۆزرایەوە

2021.07.30 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
پاشماوەى کۆنترین گیاندار کە لەسەر زەوى ژیابێت دۆزرایەوە

ناس کورد- 

زانایەکى کەنەدى ئێسکى بە بەردبووى گیاندارێکى دۆزیەوە کە کۆنترینە تا ئێستا دۆزرابێتەوە و پێش 890 ملیۆن ساڵ ژیاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "واشنتن پۆست"ى ئەمریکى (29ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، زانایان پێیان وایە ژیان لەسەر زەوى پێش 3 ملیار و 500 ملیۆن ساڵ دەرکەوتووە و دواتریش گیاندارە کۆنەکان دەرکەوتوون، بەڵام مێژوویەکى دیارى کراو بۆ ئەوەش تائێستا جێى پرسیارە بەهۆى کەمى بەڵگەکان.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئێلیزابێس تۆرنەر مامۆستاى زانکۆى لۆرنتیان لە ئۆنتاریۆى کەنەدا دواى توێژینەوە بۆ ماوەى زیاتر لە دوو دەیە، بەڵگەى لەسەر گیاندارى جۆرى ئیسفنجى لە باکورى خۆرئاواى کەنەدا دەستکەوتووە.

 

باس لەوەشکراوە، گیاندارەکە 890 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە و ئێسکەپەیکەرى بە بەردبووى دۆزراوەتەوە، گیاندرێکى سادەى ئاوییە و خاوەنى ئێسکە پەیکەرێکى چڕە.

 

بەپێى بیردۆزەکان گیاندارى ئاڵۆز لە سەردەمى کامبرى واتا 540 ملیۆن ساڵ پێش ئێستە دەرکەوتووە، ئەوەش یەکەم سەدەى سەردەمى ژیانى کۆنە کاتێک گیانداران گەشەیان کردووە و ئێسکەپەیکەرى بەهێز و هەیکەلى دەرەوەیان بۆ دروست بووە، بەڵام تۆرنەر دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت کە ئیسفنج زۆر پێش ئەو گیاندارە ئاڵۆزانە هەبووە.

 

بەڵام زانایان پێیان وایە، لەو سەردەمەدا گیانداران بوونیان نەبووە لەسەر زەوى، چونکە بەشى پێویست ئۆکسجین نەبووە تا پاڵپشتى ژیانى گیانداران بکات.