گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج ئاماژە ئەوە ئاشکرا دەکەن

چۆن دەزانیت مۆبایلەکەت لەژێر چاودێریدایە؟

2021.07.30 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن دەزانیت مۆبایلەکەت لەژێر چاودێریدایە؟

ناس کورد-

ماڵپەرێکی عەرەبی تایبەت بەبوارەکانی تەکنەلۆژیا و زانیاری بڵاویکردەوە، دەتوانرێت لەڕێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بەبێ پەنا بردن بۆ بەرنامەی پێشکەوتوو کەسەکان دڵنیاببنەوە لەوەی کە تەلەفۆنەکانیان لە ژێر چاودێریدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەری "عالەم ئەلتەقەنیات"ی میسری ( 30ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە،"  لە ساڵانی ڕابردوودا تەکەنەلۆژیا و زانستەکانی زانیاریی زۆر بەرەو پێشەوە چوون، بۆیە کەسانێکی زۆر گومانیان لەوە هەیە کە مۆبایلەکانیان لەژێر چاودێریدایە و سیخوڕی دەکرێت بەسەریانەوە".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "بەچەند ڕێگەیەکی  ئاسان و بەبێ ئەوەی پەنا ببرێت بۆ بەکارهێنانی بەرنامەی پێیشکەوتوو، دەتوانرێت لەرێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بزانێت کە تەلەفۆنەکەت سیخۆڕی بەسەرەوە دەکرێت و لەژێر چاودێریدایە".

 

ماڵپەرەکە چەند ئاماژەیەکی لەو بارەیەوە خستووەتە ڕوو و جەختیکردووەتەوە ئەگەر کەسێک لە مۆبایلەکەیدا ئەو ئاماژانەی بەدی کرد ئەو دەبێت دڵنیابێتەوە لەوەی کە مۆبایلەکەی  لەژێر چاودێریدایە ئاماژەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

 

- بوونی ژاوەژاو و تێکەڵ بوونی دەنگ لەکاتی پەیوەندیکردندا.

 

- مۆبایلەکە لەخۆیەوە دەکرێتەوە و شاشەکەی ڕووناک دەبێتەوە بەبێ ئەوەی دەستکاری بکرێت.

 

- بارگاوی پاتری مۆبایلەکە زوو تەواو دەبێت.

 

- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە، کە ئەوەش  ئاماژەیەکە کە هەوڵدەدرێت فایلەکانی ناو مۆبایلەکەت بگوازرێتەوە بۆ ئامێرێکی دیکە. 

 

- نامە  شێوەی کۆد و ژمارە ئاراستەی مۆبایلەکەت دەکرێت، ئەوەش ئاماژەیەکە کە کەسانێک هەن هەوڵی ئەوە دەدەن سیخوڕی بکەن بەسەرەتەوە .



ماڵپەڕەکە دەڵێت، "دەبێت وەریابین لەکردنەوەی ئەو لینکانەی کە لە رێگەی نامەی smm وە پێت دەگات،  نابێت بەهەرەمەکی بکرێنەوە. "