گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەر ببێتە 120 دۆلاریش’’

وەزیرێك چارەنووسی قازانجی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشكرا دەكات

2021.07.30 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێك چارەنووسی قازانجی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشكرا دەكات

ناس کورد- 

وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت ببێتە 120 دۆلاریش نابێت لە ئێستادا خەرج بكرێت و پێویستە لە سندوقێكدا هەڵگیرێت بۆ پاش دوو ساڵیتر كە تەنگەژەی ئابووری چاوەڕوان دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30 تەمموزی 2021) وەڵامی پرسیارێكی باوی دایەوە لەبارەی چارەنووسی ئەو پارە زیادەی لەنرخی نەوتدا دەمێنێتەوە لەكاتێكدا لە بودجەدا بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە و وتی "خەرجكردنی زۆر هەڵەی بۆماوەی حكومەتەكانی پێشووە". 

 

بەتال جەختی لەوەشكردەوە ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە 120 دۆلاریش، نابێت خەرج بكرێت و پێویستە كەڵك لەو پارەیە وەربگیرێت بۆ دوو ساڵیتر كە ئەگەری تەنگەژەی ئابووری هەیە و نابێت لە ئێستادا بەهیچ جۆرێك كەس چاو لەو پارە زیادەی نەوت بكات.

 

ناوەندی ئەلبەیان بۆ توێژینەوە، لە شیكارێكدا  (4ی تەموزی 2021) کە “ناس کورد” خوێندنەوەی بۆ کردووە  ئاشکرای کرد "هەموو مانگێک عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی فرۆشی نەوتەوە دوو ملیار دۆلار سەر رێژی هەیە کە ساڵەکە دەکات نزیکەی 34 تریلیۆن و 800 ملیۆن دینار".  

 

ناوەندەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە "پێشبینی دەکرێت، ساڵی داهاتوو کورتهێنانی خەرجی لەبودجەی گشتی عێراق زیاتر بێت و ئەو پارەیەشی دەمێنێتەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە تەرخان دەکرێت".