کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ ئاودانی باخچە و سەوزاییەکانی شەقامەکانی سلێمانی دابینکرد. . نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"وەكو وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە چوار ملیار دینارمان بۆ ئاودانی باخچە و سەوزاییەکانی شەقامەکانی سلێمانی دابینکردووە".. . ئاماژەی بەوەشکرد، بەوەش ئەو گرفتەی پێشتر هەبوو لە ئاودانی سەوزاییەكان، چارەسەر دەبێت. . دابینکردنی ئەو پارەیە لەکاتێکدایە، بەهۆی نوێنەكردنەوەی گرێبەستی كاركردنی ئەو كۆمپانیایانەی سەوزاییەكانی سلێمانی ئاودەدەن، چەند رۆژێكە گرفت و كێشه لە ئاودانیان دروست بووە و بەوهۆیەوە شهوی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ له ههژماری خۆی له فهیسبووك لهژێر ناوی (ئهم موزایهدهشمان لێ قبوڵ بكهن)، دابینكردنی 100 تانكهر ئاوی بۆ ئاودانی سهوزاییهكانی شاری سلێمانی، راگهیاند. .