گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆمسیۆن: کشانەوە لە هەڵبژاردنەکان هیچ بەهایەکی نییە

2021.07.30 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: کشانەوە لە هەڵبژاردنەکان هیچ بەهایەکی نییە

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی  یەکەم بە شێوەیەکی کردەیی تەواوکراون و جەختیشکردەوە، بانگەشەکردنی چەند لایەنێک بۆ کەشانەوە لەهەڵبژاردنەکان هیچ بەهایەکی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنەکە ( هەینی 30ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەموو ئەو ڕێکارانەی کە پەیوەندی بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە هەیە کە بریتین لەپرۆسەی دەنگەدان، پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان، تیروپشک بۆپێدانی ژمارە بە کاندیدەکان، چاپکردنی پۆستەرەکان و رێبەری تایبەت بە ناوی کاندیدەکان تەواو بوون".

 

غەلای جەختیکردەوە، " لەئێستادا کۆمسیۆن لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە، بۆیە دەرگای کشانەوەی کاندیدەکان و لایەنە سیاسییەکان لە بەشداریکردن لە پرۆسەکە لە بەرواری  20ی حوزیرانی رابردووەوە داخراوە".

 

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، " کۆمسیۆن لە کۆتایی ئەم مانگەوە بەردەوام دەبێت لەوەرگرتنی داوای ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وەک فەرمانبەری کۆمسیۆن کاربکەن لە ڕۆژی دەنگەدان، بۆیە دەبێت پەلە بکەن لەپێشکەش کردنی بەڵگەنامەکانیان لە نزکترین بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران لە شوێنی نیشتەجێبوونیان ".

 

غەلای ئەوەشی خستەڕوو، "فەرمانبەرانی حکومەت کە لە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی سەر سەندوقەکان کاردەکەن دوای تەواو بوونی  پرۆسەکە، بری 150 هەزار و نوسراوێکی سوپاس و پێ زانینیان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێ دەدەرێت و ئەوانەشی فەرمانبەری حکومەت نیین بەتایبەتی دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکان، بری 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت".

 

لەبارەی سەرپێچی و پێشێلکارییەکان لەڕۆژی دەنگەدان، غەلای وتی، " ئەو کەسانەی کە لە پێشێلکاری و سەختەکاریدا تێوەدەگلێن، لەلایەن هۆبەی یاسایی کۆمسیۆنەوە و بەگوێرەی  جۆری تاوانەکەیان زیندانی دەکرێن یاخود سزای دارایی دەدرێن".  


"سێ هەزار  و 249 کەس بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خۆیان کاندید کردووە، تائێستا هیچ لەو کاندیدانە بەفەرمی نوسراوی کەشانەوەیان لە پرۆسەکە ئاراستەی کۆمسیۆن نەکردووە."، وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیی عێراق وادەڵێت.