ناس کورد-
به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سهپێچى له بڕياره‌كان حەوت يانه‌ى شه‌وانه لە هەولێر داخران و قائیقامییەتیش دەڵێت، خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر (هەینی 30ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕيار و ڕيكارهكانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماييه ته‌ندروستيه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر (7) يانه‌ى شه‌وانە داخران و ڕێكارى ياسايىش بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگيرێته‌به‌ر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لێژنه‌كانى پشکنين و چاودێری به‌رده‌وامه و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستيه‌كان و ڕێكارهکانى خۆپارێزى و بريار و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر."