گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی ئاڕاستە کرد

سەفین دزەیی نیگەرانی خۆی لە سوتانی دارستانەکانی تورکیا ڕاگەیاند

2021.07.30 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەفین دزەیی نیگەرانی خۆی لە سوتانی دارستانەکانی تورکیا ڕاگەیاند

ناس کورد- 

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم نیگەرانە لە ئاگرگرتنی دارستانەکانی تورکیا و پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دزەیی لە تویتێکدا (هەینی 30ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "بیر و نزاكانمان لەگەڵ خانەوادەی قوربانیان و ئەو كۆمەڵگانەدایە كە كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی لافاوەكانی ئەم دواییە و هەروەها ئاگرە گەورەکانی دارستانەكان لە توركیا." 

 

لە پەیامەکەیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوانە کردووە. 

 

لە رۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە، زیاتر لە 50 ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا کەوتوونەتەوە و بەهۆیەوە تائێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.