گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداریی

ئاگادارییەک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە

2021.07.30 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە

ناس کورد-   

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی بەبێ تۆمارکردنی زانیاریی پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤاکسین نەکەن، دەشڵێت، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە رێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (پێنجشەمممە 29ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "هاووڵاتیانی بەڕێز، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).."  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژ و ڕێكەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لە رێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگادار دەكرێنەوە."  

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە رێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت."