گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پاش گەڕانەوەی لە ئەمەریكا كازمی یەكەمین بڕیاری تویت كرد

2021.07.30 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
پاش گەڕانەوەی لە ئەمەریكا كازمی یەكەمین بڕیاری تویت كرد

ناس کورد-

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پاش گەڕانەوەی لەئەمەریكا دوێنێ پێنجشەممە، ئەمڕۆ فەرمانیكرد بەبۆنەی گێڕانەوەی 17 هەزار پارچەی شوێنەواریی دێرینەوە مۆزەخانەی عێراق بەڕووی جەماوەردا بكرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمی لە تویتێكدا كەمێك پێش ئێستا (30 تەمموزی 2021) نووسیویەتی " هاوكات لەگەڵ گێڕانەوەی 17 هەزار پارچەی شوێنەواریی عێراقی لەگەڵ ئەو شاندەی سەردانێكی سەركەوتووانەی بۆ واشنتۆن دوێنێ كۆتایی پێهێنا، فەرمانمانكرد بە سەرلەنوێ كردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بەڕووی جەماوەر و توێژەراندا".

 

لەبارەی هۆكاری بڕیارەكەشەوە كازمی دەڵێت "لەپێناو ئەوەی ببێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ ئیلهام وەرگرتن لە بەها شارستانییە دێرینەكان و شوناسی نیشتمانی ڕەسەنمان و رۆشنبیركردنی نەوەكانمان بەو زانست و رۆشنبیرییەی كە لەسەر ئەم خاكە پێشكەشكراوە". 

 

دوێنێ ئێوارە (29 تەمموزی 2021) مستەفا كازمی و شاندی عێراق پاش سەردانی واشنتۆن گەڕانەوە بۆ عێراق، لە سەردانەكەدا كازمی چاوی بەبایدن كەوت و لەسەر گۆڕینی ئەركی هێزەكانی ئەمەریكا لە شەڕكەرەوە بۆ ڕاوێژكار رێككەوتن لەگەڵ بتەوكردنی پەیوەندییە رۆشنبیری و ئابوورییەكانی عێراق و ئەمەریكا.