ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 30ی تەموزی 2021، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک پلەی گەرمی دەگاتە 42 پلە، بەڵام لە سلێمانی و هەلەبجە بەرزترە و دەگاتە 43 پلە، هەروەها لە کەرکوک دەگاتە 45 پلە.
هاوکات سبەینێ شەممە پلەکانی گەرمی لە زۆرینەی ناوچەکان پلەیەک بەرزدەبێتەوە و خێرایی با-ش بەردەوام دەبێت.