گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوو هەزار کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکران و دیپۆرت دەکرێنەوە

2021.07.30 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هەزار کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکران و دیپۆرت دەکرێنەوە

ناس کورد- 

 

ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی دوو هەزار پەنابەر لە تورکیا دەستگیرکراون و دەشڵێت، سەرجەمیان ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا (هەینی 30ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی دوو هەزار پەنابەر تەنها لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراون." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "دوێنێ پێنجشەممە، 435 پەنابەر دەستگیرکران و لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا تا ئەو ڕیکەوتە ژمارەی ئەوپەنابەرانەی دەستگیرکراون یەک هەزار و 559 پەنابەرن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیسی ئیستانبوڵ دەڵێت، "زۆربەی ئەو پەنابەرانەی دەستگیرمان کردوون بەنایاسایی هاتونەتە ئەستەنبوڵ و لەچاوەڕوانی ئەوەدابوون بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بڕۆن بەشێکیشیان ڤیزاکانیان بەسەرچووە و بەپێی یاسا مانەوەیان نایاساییە." 

 

سەبارەت بە ڕەگەزننامەکانیشیان ئاماژەی بەوەکردووە، " ئەو پەنابەرانەی بەنایاسایی هاتونەتە ئیستەنبوڵ و دەستگیرکراون زۆرینەیان خەڵکانی ( ئەفغانستان و پاکستان و سوریان ) بەڵام سەرجەم پەنابەرەکان خەلکانی ٢٤ ووڵاتن لەنێوانیشیاندا عێراق." 

 

هاوکات سەبارەت بەچارەنوسی پەنابەرەکانیش پۆلیسی ئیستەنبوڵ ڕایگەیاندووە، "سەرجەمیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کراون تا لەوێوە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان ئەنجامبدرێت."