گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تائێستا بەردەوامە

لەسەر قاپێک برنج شەڕە تەقە ڕوویدا

2021.07.30 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر قاپێک برنج شەڕە تەقە ڕوویدا

ناس کورد-

بەهۆی کێشە لەسەر پێنەدانی قاپێک برنج، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق، شەڕە تەقە لەنێوان ئەندامانی هۆزێکدا ڕوویدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای زیقار (هەینی 30ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " لەشەوی ڕابردووەوە کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان  ئەندامانی هۆزێکی گەورەی قەزای ( کەحلا)ی سەربە پارێزگای زیقار ڕوویداوە و هێشتاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کێشەکە شەوی ڕابردوو لەخوانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە نێوان ئەندامانی هۆزی ( ئەلبوغەننام) ڕوویداوە کە بەهۆی پێشکەش نەکردنی قاپێک برنجەوە بووە".

 

سەرچاوەوە ئەمنییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو،" یەکێک لە ئەندامانی ئەو هۆزە بەبیانەوی ئەوەی بێڕێزی بەرامبەر کراوە دەستی کردووە بە دەمەقاڵی و دواتر پەرەی سەندووە بۆ شەڕە تەقە و تائێستا ئاڵۆزییەکە بەردەوامە."

 

بەوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، "هێزە ئەمنییەکان لەهەوڵی ئەوەدان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگریی لەوە بکەن هۆزی دیکە لەو ئاڵۆزییەدا تێوەنەگلێن، بۆیە لەئێستادا دەروازەکانی شارەکەیان داخستووە".