گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی عێراق: قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا دەست پێدەکات

2021.07.30 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق: قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا دەست پێدەکات

ناس کورد-

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەنگاوی گەورەی ناوە لەگفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی پاشەکشەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوەکانی داهاتووی حکومەت جەخت دەکەنەوە لەسەر بنیادنانەوەی وڵاتەکە .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق (هەینی 30ی تەموزی 2021) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی عێراقییە ڕاگەیاند، " لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمەریکا پەیوەست بوون بەکۆتاییهێنان بەبوونی هێزە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە لە ناو خاکی عێراق، بۆیە دەبێت لە هەنگاوەکانی داهاتوودا جەخت بکەینەوە لەسەر بنیادنانەوەی کەرتەکانی ئابوری و فێرکردن و ڕۆشنبیری بەهاوکاری ئەو وڵاتە".

 

لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو گفتۆگۆ ئابورییانەی کە عێراق ئەنجامیداوە لە واشنتۆن، نازم وتی، " هەردوو دۆسییەی کارەبا و نەوت پشکی شێریان بەرکەوتووە  لە دانوستانەکاندا و هاوکات جەختیشمان کردووەتەوە لەسەر پێدانی متمانە بە کۆمپانیا بیانییەکان لەڕووی فەراهەم کردنی ئاسایش و سەلامەتی بۆیان لەکاتی کارکردنیان لەناو خاکی عێراقدا".

 

حەسەن نازم باسی لەوەشکردووە، "قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا دەست پێدەکات." 

 

ئەوەشی خستە ڕوو، "بەڵێن بەکۆمپانیا بیانی و ئەمەریکییەکان دراوە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڤیزایان پێ بدرێت لە فڕۆکەخانەکاندا ئەوەش لەپێناوە هاندانی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق".

 

لەدوای کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و جۆ بایدن، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، هەردوولا ئەوەیان ڕاگەیاند کە کۆتایی ئەمساڵ چالاکیی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق کۆتایی دێت.