گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس دەزانێت لەکوێتە؟

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسیەی ئەو کەسەی ’’دوو ملیۆن دۆلاری هاووڵاتیانی بردووە’’

2021.07.29 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسیەی ئەو کەسەی ’’دوو ملیۆن دۆلاری هاووڵاتیانی بردووە’’

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تائێستا تەنها یەک سکاڵا لەسەر "ئیبراهیم گوڵەی" ئەو کەسەی دەوترێت دوو ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە تۆمارکراوە، دەشڵێت، لەئێستادا بەشوێنیدا دەگەڕێن و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە پۆلیسی هەولێرەوە کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی دیارنەمانی کەسێکی ناسراو بە "ئیبراهیم گوڵەی" کە بە بەڵێنی زیادکردن پارەی لە خەڵک وەرگرتووە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە کە بەوتەی ئەو کەسانەی پارەیان پێداوە دوو ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە.

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژى پۆلیسى ڕاپەڕین (پێنجشەممە 29ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "تائێستا کەس سکاڵاى تۆمار نەکردووە لە سەر ئیبراهیم  قادر ڕەسوڵ و بڵیت پارەى بردووم، تەنها یەک هاووڵاتى لە مانگى 11ى ساڵى ڕابردوو سکاڵایەکى تۆمار کردووە بە ناونیشانى ئەوەى کە (دەفتەر و نیوێک) دۆلارى قەرز لێکردووە و بۆى نەگێڕاندووەتەوە".



لەبارەی شوێنی ئەو کەسە، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، " تائێستا شوێنى دانیشتنى ئیبراهیم عەزیز دیار نیە، پەیوەندیمان بە پۆلیسى هەولێرەوە کردووە بۆ ئەوەى هەماهەنگى بکەین لەسەر دۆزینەوەى شوێنى نیشتەجێبوونى."

 

 

لەدواى سلێمان هەڵشۆیى لەم ساڵدا ئەمە دووەم جارە بەشێک لە خەڵکى دەڤەرى ڕاپەڕین خۆپیشاندان دەکەن بە هۆکارى ئەوەى بەناوى مامەڵەوە پارەیان بردراوە.