گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە عەتا سەراوییەوە

2021.07.29 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە عەتا سەراوییەوە

ناس کورد-

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەندێک پەیج و کەناڵی ڕاگەیاندن لێدوانێکیان بەناوی ئەوەوە بڵاوکردووەتەوە کە هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە و هیچ لێدوانێکی نەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی (پێنجشەممە 29ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "لە هەندێک پەیج لە  تۆرەکۆمەڵایەتیەکان (ناسراو یان نەناسراو)، لێدوانێک بە ناوی بەندەوە بڵاوکراوەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من لە دوورو لە نزیک، لێدوانی لەو شێوەیەم بۆ هیچ پەیج و کەناڵی راگەیاندن نەداوە و کە قسەی نەشیاو بە ناوی ئێمەوە بڵاودەکەنەوە."

 

عەتا سەراوی جەختیشیکردووەتەوە، "ئەو جۆرە لێدوان و قسەکردنە دوورە لە ئەدەبیاتی ئێمەوە، هەمومان دەزانین ئەوانەهەندێک گروپی تێکدەر و گێرە شێوێنن، کە کاریان تەنها چەواشەکارییە."