ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ئاشکراى دەکات، بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە بۆ هەرێم و ئەو پارەیەش وەک سولفە دەنێردرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (29ى تەموزى 2021) بە میدیاى فەرمى حزبەکەى وتووە، ئەو پارەیەى حکومەتى عێراق بۆ هەرێمى کوردستانى دەنێرێت کە بڕى 200 ملیار دینارى مانگانەیە، وەک سولفە وایە.
ئاماژەى بەوەشداوە، ناردنى ئەو پارەیە تا جێبەجێ کردنى یاساى بودجەى 2021 بەردەوام دەبێت، چونکە بەشە بودجەى هەرێم بەپێى ئەو یاسا و لەکاتى جێبەجێ کردنى دەنێردرێت.
ئەو پەرلەمانتارە لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، ناردنى 200 ملیار دینارەکەش تا ئەو کاتەیە کە حسابانى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ داهاتى نەوت و داهاتە ناوخۆییەکان یەکلایى دەبێتەوە.