گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێک: ئایا تەنها د. میران دەستگیر دەکرێت؟

2021.07.29 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: ئایا تەنها د. میران دەستگیر دەکرێت؟

ناس کورد-

لەدوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ د. میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، عەلی حەمەساڵح دەڵێت، دۆسییەکە هی چوار ساڵ پێش ئێستایە و دەشپرسێت، ئەو 108 دۆسییەی گەندەڵی داوە بە دادگا، ئایا تەنها د. میران دەستگیردەکرێت؟.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ میران محەمەد، ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى دەرکرا و سەرچاوەیەکى ئاگادار بۆ "ناس" ئاشکرایکرد، فەرمانەکە لەسەر سێ تۆمەتە کە پەیوەندیدارن بەو کاتەى کە میران محەمەد بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بووە، پێش ئەوەى ببێتە پەرلەمانتارى عێراق.

 

لەوبارەیەوە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، "دۆسییەکەی د. میران چوار ساڵ پێش ئێستا  ناردم بۆ داواکاری گشتی، ئەوکات بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی تۆمەتبارکرابوو بە خەرجکردنی چەکی بانکی بەبێ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە شایستە بن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرجەم بەرپرسانی حیزب و حکومەت دەیانزانی لە 2017 دا، چەکەکە ھی دوو کۆمپانیا بوو بەناوی ھێتمان و ساتیار! بۆ کەسێک کرابوو ناوی ھێمن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە دادگا ھیچ کارێک لەسەر ئەو دۆسیە نەکرا و د.میرانیش کرا بە پەرلەمانتار و و دواتر مەکتەبی سیاسی."

 

دەشڵێت، "من زیاتر لە 108 دۆسیەی گەندەڵیم ناردووە بۆ دادگا، لەسەر لوتکەی دەسەڵات لە ھەردوو زۆنەکە و بۆ خوارتر، لەسەر قاچاخی و گەندەڵی و زەوی و تەندەرو فێڵکردن،  ئایا تانیا د. میران دەستگیر دەکرێت؟ دادپەروەرانە دادگایی دەکرێت؟ ."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "دەبوو ئەم دۆسیە 2017 یەکلایی کرابوایەتەوە د.میران بێتاوانبار نەبوایە دەستگیر نەدەکرا و تاوانباریش بوایە پۆستی پێنەدرایە و حوکمدرایە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ’’سێ دۆسیەى لەسەرە’’..فەرمانى دەستگیرکردن بۆ میران محەمەد دەرکرا