گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا بەڵێنى نوێ لەبارەى بەشە خۆراکەوە دەدات

2021.07.29 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بەڵێنى نوێ لەبارەى بەشە خۆراکەوە دەدات

ناس کورد-

راوێژکارى ئابورى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، کارکردن بەردەوامە بۆ باشکردنى بەرنامەى بەشەخۆراک و ماددەکانى، تا سودى راستەوخۆ بە چینى هەژار بگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند، بارودۆخى ئابورى لەباشبوندایە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە سیاسەتى پێویست بگيرێتەبەر بۆ پشتیوانى هەژاران، بەشە خۆراکیش کلیلى سەرەکییە بۆ کارکردن بەو ئاڕاستەیە.

 

وتیشى دابەزینى نرخى دینار کاریگەرى لەسەر دۆخى ئابورى دروستکردووە لەبەرئەوەى زۆربەى کەلەپولەکان هاوردەن، ئەوەش کاریگەرى لەسەر تواناى کڕین دروستکردووە، بەڵام لەبەرانبەردا هەندێ شت بەجێگریی ماونەتەوە وەک خزمەتگوزارییە حکومییەکان.

 

لەچەند مانگى رابردوودا حکومەتى عێراق چەند بریارێکى لەبارەى بەشە خۆراکەوە دەرکرد و ماددەکانى بۆ حەوت ماددە بەرزکردەوە، لە چوارچێوەى هەنگاوەکان بۆ چاکسازیی لەو بەرنامەیەدا.