گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەبێ بەڵگە’’

دادگاییکردنى دوو راگیراوى بادینان دواخرا

2021.07.29 - 11:36
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاییکردنى دوو راگیراوى بادینان دواخرا

ناس کورد-

دادگاى هەولێر دانيشتنى دادگاى لەسەر دۆسیەى بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی دواخست.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و بەشداربووى دانیشتنى دادگا رایگەیاند، بەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەک لەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی دانیشتنی دادگا دواخرا.

 

ڕۆژی سێشەممە 16ی شوباتی 2021، چەند کەس لە دەستگیرکراوانی سنوری بادینان لە دادگای 2ی تاوانەکانی هەولێر دادگایی کران و پێنج لەو کەسانە بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران، بەڵام لەنێو سزادراواندا، مامۆستا بەدەل بەرواری تێدا نەبوو.  

  

حەمدی بەرواری، پارێزەری بەدەل بەرواری (پێنجشەممە 18ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دۆسییەکەی بەدەل بەرواری ڕەوانەی دادگای تەمیز ' پێداچوونەوە' کراوە و پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت."  

  

وتیشی، "ئەگەر دادگای پێداچوونەوە هەر تێبینییەکیان هەبێت لەسەر دۆسییەکە دەینوسن و دەشکرێت هەر لەوێ دۆسییەکەی دابخرێت و دادگای تەمیز بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەربکات."