گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى ورد

قوباد تاڵەبانی بۆ جێگرتنەوەى لاهور شێخ جەنگی یەکلایی کرایەوە

2021.07.29 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی بۆ جێگرتنەوەى لاهور شێخ جەنگی یەکلایی کرایەوە

ناس کورد-

ناوی قوباد تاڵەبانی یەکلاییکراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی تشرینی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیاربوو لاهور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند سەرچاوەیەکی باڵاو ئاگادار لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیان بۆ "ناس کورد" پشتڕاستکردەوە (29 تەمموزی 2021) کە ئەوە یەکلاییکراوەتەوە قوباد تاڵەبانی دەبێتە جێگرەوەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لەنێوان یەکێتی و گۆڕان و هەنگاوی کردەییشی بۆ ئەو کارە دەستپێکردووە.

 

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە قوباد تاڵەبانی بەم نزیکانە لەگەڵ گۆڕان کۆدەبێتەوە لەبارەی پلان و ستراتیژی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەگەرچی دەنگۆ و ئەگەری دواکەوتنی پرۆسەکە لەئارادایە بەڵام کارەکان لە ئێستادا بەجۆرێک بەڕێوەدەچن کە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا کە 10 تشرینی یەکەمی داهاتووە ئەنجام دەدرێت.

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە (20 تەمموزی 2021 کشانەوەی خۆ لە سەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانی کوردستانی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی گێڕایەوە بۆ "ئەم پێشهاتە نوێیانەی ناو یەکێتی"، ئەمەش لەپاش ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکانی بە بافڵ تاڵەبانی و دەستگرتن بەسەر دامودەزگا ئەمنی و میدیاییەکانی لە ڕۆژانی پاش 8 تەمموز.

 

ئێوارەی 1 ئایاری 2021 ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێى ماددەى ٢٩ى یاساى حزبە سیاسیەکان و ژمارە ٣٦ى ساڵى ٢٠١٥ و ڕێوشوێنەکانى هاوپەیمانى و یەکگرتن ژمارە ٢ى ساڵى ٢٠٢٠، بە زۆرینەى دەنگ ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنى هاوپەیمانێتیەکەى یەکێتى و بزوتنەوەى گۆڕان بە ناونیشانى (هاوپەیمانى کوردستان)