گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خامنەیی كەوتە تەقە لە دانوستانی ئێران و ئەمەریكا 

2021.07.29 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی كەوتە تەقە لە دانوستانی ئێران و ئەمەریكا 

ناس کورد-

 

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند تاران داواکارییە "کەلەڕەقەکانی" واشنتن پەسەند ناکات لە وتووێژەکاندا، کە بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 بەڕێوەدەچێت و وتیشی " ئەمەریکا نەیتوانیوە ئەو دڵنیاییە بدات کە جارێکی تر لە ڕێککەوتنەکە ناکشێتەوە". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی لە دەرکەوتنێکیدا کە لە كەناڵی دەوڵەتەوە پەخشکرا و "ناس كورد" بینیویەتی (29 تەمموزی 2021)  وتی " ئەوان ـ ئەمەریكا ـ جارێک سەرپێچییان لە ڕێککەوتنە کردووە و دەرچوون و هیچ بەبێ ئەوەی نرخەکەی بدەن. ئێستاش زۆر بە ڕوونی دەڵێن گەرەنتی ئەوە نادەن جارێکی تر ئەمە ڕوو نەداتەوە."

 

هەر لەو وتارەیدا بۆ کاربەدەستانی حكومەتی ڕۆحانی كە وادەیان كۆتاییهاتووە، عەلی خامەنەئی گوتیشی" لەم وڵاتەدا دەرکەوت کە متمانەکردن بە ڕۆژئاوا سودی نییە، یارمەتیمان نادەن، هەر کە بتوانن زیانمان پێدەگەیەنن. ئەو کاتانەش کە زیان ناگەیەنن ئەوا توانایان نییە."

 

لە 9ی مانگی نیسانەوە تاران و شەش زلهێزی جیهانی لە گفتوگۆدان بۆ زیندووکردنەوەی ئەو پەیمانە ناوکییەی سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی کشانەوەی ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا هەڵوەشایەوە و بەدوایدا واشنتۆن كۆمەڵێك سزای جۆراوجۆری بەسەر ئێراندا سەپاند.