گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نەوەیەکی نەخوێندەوار’’

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی هۆشداری لە ’’کارەساتێکی مەترسیدار’’ لە عێراق و هەرێم دەدات بەهۆی کۆرۆناوە

2021.07.28 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی هۆشداری لە ’’کارەساتێکی مەترسیدار’’ لە عێراق و هەرێم دەدات بەهۆی کۆرۆناوە

ناس كورد-

ڕاپۆرتێکی ئەتڵانتیک کاونسڵی ئەمریکی هۆشدارى دەدات لە کاریگەرییەکانی قەیرانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی پەروەردە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و دەڵێت، "نەوەیەکى نەخوێنەوار" بەرهەم دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەتڵانتیک کاونسڵ یاخود ئەنجومەنى ئەتڵەسى بۆ توێژینەوە (28ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، پەتاى کۆرۆنا کاریگەرى وێڕانکەرى لە عێراق جێهێشتووە، لە وڵاتێکدا کە ژمارەى دانیشتوانى 39 مليۆن کەسن یەک ملیۆن و 500 هەزار توشبووى پەتاکە تۆمار کراون و زیاتر لە 18 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، وەک زۆرینەى وڵاتانى عەرەبى دابەشکردنى ڤاکسینەکان زۆر بە خاوى بەڕێوە دەچێت، ئەوەش هۆشدارییەکە لە بوونى مەترسى و تەنها 0.99%ى هاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە، سەرەڕاى توشبوون و گیانلەدەستدان ژمارەیەکى زۆر چیرۆکى نەگێڕدراوەى تر هەیە کە لەلایەن دەوڵەتێکى وەک عێڕاقەوە ناگێردرێتەوە کە شەڕ پارچە پارچەى کردووە، هەروەها کاریگەرییە کۆمەڵایەتییە وێرانکارییەکانى کۆرۆنا جێى گرنگى جیهان نییە، بەتایبەتى پرۆسەى خوێندنى گەنجان.

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت، لەکاتى پەتاى کۆرۆنادا حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندیش خوێندنگاکانیان داخستووە و ئەوەش کاریگەرى لەسەر 11 ملیۆن منداڵى عێراقى دروست کردووە، کاریگەرییکەکانى کۆرۆنا لەپاڵ کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکانى کێشمەکێشەکان و توندوتیژى ئەوەیان سەلماندووە کە خوێندکاران کاریگەریى گەورەیان لەسەرە بەشێوەیەک کە وەک پێویست گرنگى بە پەروەردەیان و خواستە پیشەییەکانى داهاتوویان نادرێت.

 

هێما بۆ ئەوەش کراوە، سەرەڕاى هۆشدارى لە کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا، عێراق ڕووبەڕووى ئاسۆیەکى پڕ لە مەترسى دەبێتەوە کە بریتییە لە دەرکەوتى نەوەیەکى تەواو نەخوێندەوار.