گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چی پەشیمانە؟

گەنجێک بەهۆی کۆرۆنا سێ جار دڵی وەستا و چاندنی سییەكانی بۆ كرا

2021.07.28 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک بەهۆی کۆرۆنا سێ جار دڵی وەستا و چاندنی سییەكانی بۆ كرا

ناس کورد-

گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پاش توشبوونی بەكۆرۆنا ماوەی سێ مانگ لە نەخۆشخانە مایەوە و بەم هۆیەشەوە سێ جار دڵی وەستاوە و دواتر پزیشكەكان بەناچاری سییەكانیان گۆڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەنجەكە كە ناوی بلیك بارگاتسەیە لە دیدارێكی لەگەڵ کەناڵی CNNدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (28 تەموزی 2021) باس لەوە دەكات، پاش سێ مانگ و گۆڕینی سییەكان بڕیارە نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت، بەڵام ناچارە بچێتە سەنتەرێكی ڕاهێنانی جەستەیی بۆ زاڵبوون بەسەر لێكەوتەكانی كۆرۆنا.


ئەم گەنجە باس لەوەش دەكات، سەرباری گۆڕینی سییەكان هێشتا ناتوانێت لەسەرپێكانی ڕێ بكات و هیوای هەیە لە ئایندەدا بتوانێت بگەرێتەوە ژیانی ئاسایی.


بارگاتسە مانگەكانی ڕابردوو بەهۆی ئاهەنگێكی مۆسیقاوە توشی ڤایرۆسەكە بووە و بەقسەی خۆی دەرفەتی وەرگرتنی ڤاكسینیشی نەبووە، "ئێستا پەشیمانم لە ئامادەبوون و لە فەرامۆشكردنی ڤاكسین".


دایكی ئەم گەنجە ئەمەریكییە لەدیداری كەناڵەكەدا دەڵێت، سێ جار دڵەكانی وەستاون و لەسەر ئامێری «ECMO» دانراوە، بۆ ماوەی نۆ هەفتەش بەئامێر خوێنی جموجوڵی پێكراوە لە جەستەیدا بەهۆی كاریگەرییگەكانی كۆرۆناوە.