گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

فایزەر قازانجی فرۆشتنی ڤاکسینەکەى بە وڵاتان ئاشکرا کرد

2021.07.28 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
فایزەر قازانجی فرۆشتنی ڤاکسینەکەى بە وڵاتان ئاشکرا کرد

ناس کورد-

كۆمپانیاى فایزەر پێشبینییەکانى بۆ دەستکەوتى دارایى لە فرۆشتنى ڤاکسینەکانى بەرز کردەوە و پێشبینى دەکات لەمساڵدا زياتر لە 33 ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاى فایزەر کە بە هاوبەشى لەگەڵ کۆمپانیاى بیۆنتیکى ئەڵمانى ڤاکسینى "فایزەر - بیۆنتیک"ـیان دروستکردووە (28ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕێن لە ماوەى ڕابردوودا 500 ملیۆن ڤاکسینى تر هەناردەى وڵاتانى جیهان بکەن.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بەوەش پێشبینى دەکرێت لەمساڵدا دوو ملیار و 100 ملیۆن ڤاکسین هەناردە بکەن و کۆى داهاتى ئەو بڕەش 33 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەبێت.

 

بەپێى ئەوەش، قازانجى پێشبینى کراوى کۆمپانیاکە زیادى کردووە و پێشتر پێشبینى ئەوەى کردبوو کە لەساڵى 2021دا بڕى 26 ملیار دۆلارى لە فرۆشتنى ڤاکسین دەست بکەوێت.