گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە

2021.07.28 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا چەند بڕیارێک دراون، لەناویاندا هەردوو قەزاى سۆران و زاخۆ دەکرێنە ئیدارەى سەربەخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەى بەوەکرد،لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنەکانى گۆڕینى ئەو دوو قەزایە بۆ ئیدارەى سەربەخۆ.

 

وتیشى  لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها جەختکراوەتەوە دیاردەى هەڵگرتنى چەک بەشێوەى نایاسایی گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار و بڕیاردراوە جارێکى تر پڕۆژە یاساى تایبەت بەو پرسە تاوتوێبکرێت و دواتر رەوانەى پەرلەمان بکرێت.

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، هەر لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر دابینکردنى نەوتى سپى بۆ دانیشتوانى هەرێم بۆ وەرزى زستان و وەزیرانى دارایی و سامانە سروشتییەکان راسپێردراون لەو بارەیەوە.

 

لەبارەى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن فەرمانبەرانەوە، وتەبێژى حکومەتى هەرێم جەختیکردەوە فەرمانبەران یان دەبێت ڤاکسین وەربگرن، یان پشکنینى کۆرۆنا بکەن.

 

هەروەها لەبارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتاوە، وتەبێژى حکومەتى هەرێم وتى "بەپێی یاسا بڕیار لەسەر ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا دەدرێت، وەزارەتى ناوخۆ رێکارى روونى هەیە لەو بارەیەوە".