گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و وردەکاریی

کەسێکى بەناوبانگ لەدهۆک لەسەر هەڵخەڵەتاندنى کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

2021.07.28 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێکى بەناوبانگ لەدهۆک لەسەر هەڵخەڵەتاندنى کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى دهۆک دەستگیرکردنى کەسێکى بەناوبانگ و ناسراوى راگەیاند، بەتۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، ئەو کەسە لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە و دەرکەوتووە کە پێگەى خۆى بەکارهێناوە تا کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبخەڵەتێنێت.

 

وتیشى ئەو کەسە ژمارەیەکى زۆرى کچ و ژنى هەڵخەڵەتاندووە و وێنە و ڤیدیۆى تۆمارکردوون.

 

هێمن سلێمان دەڵێت، ئەو کەسە تەنها لە ئینستاگرام 50 هەزار فۆلۆوەرى هەیە، سەرەڕاى ژمارەیەکى زۆر فۆلۆوەرى دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى دیکە بەتایبەت لە تیک تۆک.