گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى کارەبا:  به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 747 مێگاوات زیادیكردووه‌ 

2021.07.28 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى کارەبا:  به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 747 مێگاوات زیادیكردووه‌ 

ناس کورد-

 

وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند، به‌راورد به‌ دوو ساڵی ڕابردوو، به‌رهه‌مهێنانی مێگاواتی كاره‌با، 747 مێگاوات زیادی كردووه‌ و تێچووه‌كه‌شی كه‌متر بووه‌ته‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە وتى "له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له‌ بواری دابه‌شكردنی كاره‌با 470 پڕۆژه‌ به‌ گوژمه‌ی 65 ملیار دینار ئه‌نجامدراون. به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با، زیاتر له‌ 300 ملیۆن دۆلار بۆ حه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌".

 

وتیشى " "ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌، بۆ كه‌ركووك و موسڵ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كاره‌بای هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ نییه‌".