گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەتى سلێمانى هەڕەشەى سزادانى مۆلیدەکان دەکات

2021.07.28 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامیەتى سلێمانى هەڕەشەى سزادانى مۆلیدەکان دەکات

ناس کورد-

 

 لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانى رایگەیاند، پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر مۆلیدەیەک دەکات کەلەکار کەوتبێت ئاگاداری دەکاتەوە لەماوەی یەک رۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەرنا سزای ماددی دەدرێت هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیامەند حەمید سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، نزیکەی (700) مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو زۆر کارپێکردنی مۆلیدەکان رۆژانە چەند مۆلیدەیەک لەکار دەکەون.

 

وتیشى "ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاوڵاتیانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت".

 

لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە، سیامەند حەمید وتی "دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە (400) و هێڵی ئاسایی لە (200) کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری مۆلیدەکان دەکەین".

 

داواشیکرد لەکاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر مۆلیدەیەک، هاوڵاتیان پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07701363679 بکەن بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت.