گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دەستگیرکردنى دوو سەرکردەى داعشى لە سلێمانى راگەیاند

2021.07.28 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دەستگیرکردنى دوو سەرکردەى داعشى لە سلێمانى راگەیاند

ناس کورد-

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەستگیرکردنى دوو سەرکردەى داعشى بەهەماهەنگى نێوان دژە تیرۆر و ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا یەحیا رەسوڵ لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، هێزەکانى دژە تیرۆر لەچەند ناوچەیەکى عێراق 14 تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دووان لەو کەسانەى دەستگیرکراون سەرکردە بوون لەداعش و بەهەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکراون.

 

یەحیا رەسوڵ رونیکردووەتەوە، ئەو دوو کەس پێکهاتوون لە ئەبو عەلى فەرماندەى مەفرەزەیەکى سەربازى، ئەبو خەتساء فەرماندەى مەفرەزەى بەرگرى ئاسمانى.