گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ وێستگەى بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێدەکرێت

2021.07.28 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
سێ وێستگەى بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێدەکرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتی کارەباى هەرێم ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر درێژ کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن. هەر سی وێستەگەکانی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی (2021/8/24) درێژ کراوەتەوە، پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە هەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە.

 

وەزارەتى کارەبا جەختیکردووەتەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و، ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پرۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات.