گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دواخستنى هەڵبژاردن’’

یەکێتى ناردنى شاند بۆ بەغدا رەتدەکاتەوە

2021.07.28 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى ناردنى شاند بۆ بەغدا رەتدەکاتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، حزبەکەى شاندى رەوانەى بەغدا نەکردووە بۆ تاوتوێکردنى پرسی دواخستنى هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رزگار حاجى حەمە ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەى لەبارەى ناردنى شاند بۆ بەغدا بڵاوکراونەتەوە بۆ قسەکردن لەسەر پرسی هەڵبژاردن ناڕاستن و ئەو ئێستا لەکەرکوکە و سەرۆکایەتى هیچ شاندێکى لەو شێوەیەى نەکردووە.

 

لاى خۆیەوە، بەختیار شاوەیس وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" بێ ئاگایی خۆى نیشاندا لە رەوانەکردنى شاند بۆ بەغدا.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەک پێشتر بڵاویانکردەوە کە یەکێتى شاندێکى رەوانەى بەغدا کردووە بۆ داواکردنى پرسی دواخستنى هەڵبژاردن.

 

هەروەها رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەزارى سەرۆکایەتى کۆمارەوە گواستییەوە، کە چەند لایەنێک هەوڵى دواخستنى هەڵبژاردن دەدەن، بەبێ ئەوەى ناوى لایەنەکان ئاشکرا بکات.