گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵەویی

شەش ڕێگەى خواردنى نان بەبێ ئەوەى قەڵەوت بکات

2021.07.27 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
شەش ڕێگەى خواردنى نان بەبێ ئەوەى قەڵەوت بکات

ناس کورد-

بەهۆى بوونى کاربۆهێدرایت و ئاردى پوختەکراو، نان لەو خۆراکانەیە دەبێتە هۆى قەڵەوى، بەڵام پزیشکان شەش ڕێگەى دروست بۆ خواردنی نان دیارى دەکەن بەبێ ئەوەى ببێتەهۆى زیادبوونى کێش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "Eat This not That" بڵاویکردەوە، چەند شێوازێکى بەکارهێنانى نان هەیە کە نابێتە هۆى زیادبوونى کێش، ئەوانیش بریتین لە:


1- نانەکە پارچە پارچە بکە
نانەکەت بکە بە چەند پارچەیەکەوە و دەتوانیت چەند پێکهاتەیەکى بۆ زیاد بکەین، وەک چەورکردنى و چینێک زەیتون یاخود باینجانى برژاو و یاخود تاعینى تێکەڵ بە ئاوى لیمۆ، دواى خواردنى چەند پارچەیەکى کەم هەست بەوە دەکەیت کە زۆرت خواردووە.


2- ئەو جۆرە نانە بەکارمەهێنە پێکهاتەى تریان بۆ زیاد کراوە
نان خۆى ناوبانگێکى خراپى هەیە تەنها لەبەر ئەوەى نانە، سەرەڕاى ئەوەش بەشێوەیەکى سروشتى چەند جۆرێک مادەى ترى پێوە دەکرێت وەک مایۆنیز و پەنیر، بۆیە دوور بکەوەرەوە لەو جۆرە نانە.


3- ئاردى پوختەکراو بگۆڕە بە ئاردى گوێزى هیندى
ئەگەر خۆت نان دروست دەکەین، ئەوا ئاردى پوختەکراو بگۆڕە بە ئاردى گوێزى هیندى چونکە کاربۆهێدرایتى لە ئاردى پوختەکراو کەمترە و هەروەها 11 هێندە ڕیشاڵیشى کەمترە.


4- نانەکە بە ڕۆنى تەندروست چەور بکە
پێش خواردنى نانەکەت بە ڕۆنە تەندروستەکان چەور بکە، وەک زەیتى زەیتون و ڕۆنى گوێزى هیندى و کەرە" ئەوەش دەبێتە هۆى خاوکردنەوەى خوردن و بەخشینى تامێکى خۆشتر.

5- خواردنەکانت مەخەرە نێوان دوو پارچە نانەوە
خوارنى گۆشت و مریشک و بابەتەکانى تر چەندین ڕێگەیان هەیە و دەتوانیت بە ڕێگەیەکى تر بیخۆیت کە نانى کەمتر لەگەڵدا بێت، بۆ نمونە تەنها یەک بەش نان لەژێریدا هەبێت و سەروەى کراوەبێت، بۆ نموونە لەکاتى خواردنى ساندویچێکدا لایەکى سەمونەکەت لێ بکەرەوە و مەیخۆ.

6- پرۆتین زیاد بکە
سەرەڕاى ڕۆنى تەندروست، دەتوانیت ئەو مادانەش لەگەڵ ناندا بخۆیت کە پرۆتینیان زۆرە وەک گۆشت و مریشک، ئەوەش بۆ یەکسان کردنەوەى ئەو کاربۆهێدرایتەى لە ناندا هەیە، سەرەڕاى ئەوەش پرۆتین دەبێتە هۆى ئەوەى زووتر هەست بە تێڕبوون بکەیت و کەمتر بخۆیت.