گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم چوار هۆکارى بەردەوامى پێدانى موچەى بێ لێبڕین دیاریدەکات

2021.07.27 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم چوار هۆکارى بەردەوامى پێدانى موچەى بێ لێبڕین دیاریدەکات

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوامى پێدانى موچەى تەواوەتى بەبێ لێبڕین دەبەستێتەوە بەچوار هۆکارەوە، کە دیارترینیان بەردەوامى ناردنى 200 ملیار دینارە لەلایەن بەغداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى یەکێتى، بەردەوامى پێدانى موچەى تەواوەتى بەستەوە بە ناردنى پارە لەلایەن بەغدا، پڕۆسەى چاکسازیی و کۆکردنەوەى داهات لەخاڵە سنورییەکان و بنەبڕکردنى قاچاخچێتى.

 

وتیشى "ئەگەر هەر گرفتێک بۆ ناردنى پارەکەى بەغدا بێتەپێش، ئەوکات بڕیارى گونجاو لەو بارەیەوە دەدرێت و بەپێی داهاتى بەردەست موچە دابەشدەکرێت".

 

جوتیار عادل جەختیکردەوە، پێدانى موچەى تەواوەتى پەیوەندى بە هەڵمەتى هەڵبژاردنەوە نییە، بەڵکو پەیوەندى بەوەوە هەیە کە حکومەت داهاتى پێویستى لەبەردەستدایە.

 

لەبارەى دەوامى فەرمانبەرانەوە، جوتیار عادل جەختیکردەوە بڕیاردراوە لەسەر نەهێشتنى دەوامى تەناوبى فەرمانبەران و پێویستە هەموو فەرمانگەکان پابەندبن.

 

هەروەها لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانەوە، وتەبێژى حکومەت رایگەیاند، هەوڵدەدەن لەزوترین کاتدا ئەو پرسە چارەسەر بکەن.