گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دوو براکەى لاهور شێخ جەنگی چوار تۆمەتیان ئاڕاستە کراوە

2021.07.27 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
دوو براکەى لاهور شێخ جەنگی چوار تۆمەتیان ئاڕاستە کراوە

ناس کورد-

بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو برای لاهور شێخ جەنگی، پۆڵات و ئاسۆ شێخ جەنگی، دەرچووە و ناس کوردیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنەکە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی لادانی پارە (اختلاس)، بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ مەرامی شەخسی، سەرانە وەرگرتن و تەخشان و پەخشانی پارە دەرچووە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، پۆڵات و ئاسۆ شێخ جەنگی ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

 

ناس کورد لەگەڵ سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەوبارەیەوە قسەى کرد بەڵام وتی کە "هیچ زانیارییەکم نییە."

 

هاوکات تائێستا ئەو دوو کەسە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە لەوبارەیەوە.

 

پێشتر پۆڵات شێخ جەنگی بەرپرسی هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی بووە، ئاسۆ شێخ جەنگیش نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە ڕوسیا، بەمدواییە و دوای قوڵبوونەوەى کێشەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، ناوبراو یەکێک بوو لە نزیکەکانی.