گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەستنەوەى کارەبای ھەرێم بە عێراق و تورکیاوە لە ’’قۆناغی کۆتاییدایە’’

2021.07.27 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەستنەوەى کارەبای ھەرێم بە عێراق و تورکیاوە لە ’’قۆناغی کۆتاییدایە’’

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، پرۆژەی ستراتیژیی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا لە قۆناغی کۆتاییدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، درێژیی هێڵی پرۆژەکە 17 کیلۆمەتره و توانایی گواستنەوەی 1000 مێگاوات کارەبای هەیە.

May be an image of outdoors

دەشڵێت، پرۆژەکە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگى خۆى هەیە، لەوانە کێشەی دابەزينى ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر توڕی کارەبای هەرێم چارەسەر دەکات.

May be an image of body of water and nature

بەوتەى وەزارەتى کارەبا، سودێکى دیکەى ئەو پڕۆژەیە ئەوەیە لە ڕێگاى ئەو هێڵەوە دەتوانرێت وزەی کارەبا لە تورکیاوە بۆ هەرێم و عێراق بگوازرێتەوە و کۆنتڕۆڵی هێڵەکەش بەدەست وەزارەتی کارەبای ھەرێمەوە دەبێت.

May be an image of outdoors

بەپێی پلانى وەزارەتى کارەبا، پرۆژەکە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەکرێت و ماوەکەشی ٤٥ رۆژە و بە تێچوونى (4.5) ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.

May be an image of sky