گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەروێزخان؛ دژی پشکنینی کۆرۆنا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

2021.07.27 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
پەروێزخان؛ دژی پشکنینی کۆرۆنا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

ناس کورد-

وتەبێژى دەروازەى سنوریی پەروێزخان ڕایگەیاند، شۆفێری بارهەڵگرانی دەروازەکە لە بەرامبەرى هەندێک ڕێکاری نوێ خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، لەوانە قەپان کردنی ئەو تانکەرانەی بە بەتاڵی لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە هەروەها ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەموزی 2021، شۆفێری بارهەڵگرانی دەروازەی سنوریی پەروێزخان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. 

 

لەوبارەیەوە، عەباس ئیسماعیل، وتەبێژى دەروازەکە بە"ناس کورد"ى ڕایگەیاند، "هەندێک ڕێکاری گومرگى بەرامبەر ئەو شۆفێرانە گیراوەتەبەر، ئەوانیش دژی وەستانەوە و دەیانەوێت ئەو ڕێکارانە هەڵبگیرێت لەبەر ئەوەی خەرجییەکی زۆریان لەسەر دەکەوێت." 

 

وتیشی، "لەوانە شۆفێران داوایان دەکرد پشکنینى کرۆنایان بۆ نەکرێت، هەروەها پێشتر قەپان بۆ تەنکەرە بە تاڵەکان نەدەکرا کە لە ئێرانەوە دەگەڕانەوە، بەڵام ئێستا بۆیان دەکریت".

 

وتەبێژی دەروازەکە ئاماژەى بەوەشکرد، بەپێى ئەو ڕێکارە نوێیانە بڕى پێنج هەزار دینار لە بەرامبەر ئەو قەپانە لە شۆفێران وەردەگیرێت کە بە بەتاڵى لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە.