گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارەکان دەستگیر کراونەتەوە

باوکی ئەو کچە منداڵەی دسترێژی  کرایە سەر: چەند بەرپرسێک هەڕەشەم لێدەکەن

2019.06.23 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
باوکی ئەو کچە منداڵەی دسترێژی  کرایە سەر: چەند بەرپرسێک هەڕەشەم لێدەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد باوکی ئەو کچە منداڵەی لە هەولێر لە لایەن چەند کەسێکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر دەڵێت: لە لایەن چەند بەپرسێکەوە هەڕەشەی لێکراوە کە دۆسیەی کچەکەی دابخات بەڵام ئەو ڕەتی کردوەتەوە، پارێزەری دۆسیەکەش دەڵێت تۆمەتبارەکان دەستگیرکراونەتەوە. . پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی حوزەیرانی 2019، لوقمان ئیسماعێل باوکی ئەو کچە حەوت ساڵەی شاری هەولێر کە دەستدرێژی سێکسی کرایە، سەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، هەوڵێک هەیە دۆسیەی کچەکەی بە لاڕێدا ببرێت و وتی "چەند بەپرسێک هەڕەشەیان لێکردووم تا دۆسیەکە دابخەم بۆیە ئێستا ناچمە ماڵەوە." . لە سەر ئەو دۆسیەیە لە 14ی ئایاری 2019، سێ گەنج و ئافرەتێک کە زڕدایکی کچەکەیە دەستگیرکران و 17ی ئەم مانگە بە کەفالەتی 30 ملیۆن دینار لە لایەن دادوەرەوە ئازادکران. . لوقمان ئیسماعێل ئاماژەی بەوەکرد، چەند کەسێک چونەتە سەر ماڵیان و هەوڵیانداوە کچەکەی بڕفێنن و وتی "دەکرێت لە هەولێر ئێمە هەست بە ئارامی نەکەین." . لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەدا باوکی کچە منداڵەکە باسی لەوەکرد، پێشتریش چەند بەرپرسێک پێیان وتووە دۆسیەی کچەکەی ئەنجامی نابێت. . ئاسۆ هاشم پارێزەری دۆسیەکە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند، نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری پێی ڕاگەیاندوون تۆمەتبارەکان دەستگیرکراونەتەوە و چاوەڕێی هەنگاوەکانی دادگاییکردنیان دەکەن. . ئاسۆ هاشم باسی لەوەکرد ئاگاداری ئەو هەڕەشانە نیە کە باوکی کچەکە، ئەمڕۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی پێکردووە، "وەک پارێزەری دۆسیەکە قسەکانی باوکی ئەو کچە پەیوەندی بەمنەوە نیە." . هاوکات هەر ئەمڕۆ، ژمارەیەک چالاکوان لە شاری هەولێر لە بەردەم بینای ئەنجومەنی دادوەری گردبوونەوەیەکیان دژی ئازادکردنی تۆمەتبارەکان سازکرد و داوایان کرد دەستگیر بکرێنەوە و سزا بدرێن، پارێزەری دۆسیەکە بە ناس کوردی وت: "پێشتر لەسەر دەستگیرکردنەوەی تۆمەتبارەکان ئاگادار نەکراونەتەوە." . لەبارەی ئەو دۆسیەوە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پەراوی ئەو دۆسیەیە لای پۆلیس نەماوە و ڕەوانەی دادگا هیچ پەیوەندییەکی بە پۆلیسەوە نەماوە." . هەر لەسەر ئەو دۆسیەیە، گوڵستان سەعید جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2019، لیژنەکەیان کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخات و تێیدا تاوتوێی ئەو بابەتە دەکات.