گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارەکەی موچەی پۆلیسی دارستانی کفری چۆن دزرا؟

2021.07.27 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
پارەکەی موچەی پۆلیسی دارستانی کفری چۆن دزرا؟

 ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە پارەی موچەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی قەزای کفریان دزیبوو لەوکاتەدا لیژنەکە سەرقاڵی نان خواردن بوون، دەشڵێت، دوای کاتژمێرک دەستگیرکراون و پارەکەش دۆزراوەتەوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بەمەرجی ناونەهێنانی ( 27ی تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ باندێکی سێ کەسی هێرشیان کردووەتەسەر لیژنەی وەرگرتنی موچەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی قەزای کفری و بری 40 ملیۆن دیناریان دزی." 

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، " کاتێک دزەکان هەڵیانکوتاوەتە  سەر لیژنەکە و پارەکەیان بردووە، ئەوان سەرقاڵی  خواردنی ژەمی نیوەڕۆ بوون لە چێشتخانەیەکی شاری کەلار".

 

ئەوەشی خستەڕوو، " دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی 104ی قەزای کەلار توانراوە هێزەکانی پۆلیس باندەکە لە بازگەی (شێخ لەنگەر)ی نیوان قەزای کەلار و ناحییەی  جەلەولا دەستگیر بکەن و پارەکەش دۆزراوەتەوە".