گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’دوو خوشکی ڕۆژنامەنوسێکی کورد بەهۆی کاری براکەیانەوە ئەشکەنجە دەدرێن’’

2021.07.27 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو خوشکی ڕۆژنامەنوسێکی کورد بەهۆی کاری براکەیانەوە ئەشکەنجە دەدرێن’’

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو خوشکیان بانگ کردووە و و لەژێر فشار و ئەشکەنجەدا داوایان لێ کردوون براکەیان کە لە وڵاتی نەرویجە واز لە چالاکییەکانی بهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (سێشەممە 27ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دوو خوشکیان بەناوەکانی "هاجەر ئەرسزادە"ی تەمەن 41 ساڵ و " کولسووم ئەرسزادە"ی تەمەن 38 ساڵیان بانگ کردووە و ماوەی هەشت کاتژمێر لێکۆڵینەوەیان لێ کردن و ئازار و ئەشکەنجەیان داون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام ئەو دوو خوشکەیان بانگ کردووە و داوایان لێ کردوون کە گوشار بێنن بۆ براکەیان کە لە وڵاتی نەرویج ڕۆژنامەنوسە واز لە چالاکییەکانی بهێنێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دوایین جار کە ئەو دوو خوشکە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراون داوایان لێ کراوە تا نووسراوێک واژۆ بکەن، ئەوانیش ئامادەنەبوون ئەو کارە بکەن و بەوهۆیەوە کەوتوونەتە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی ئیتلاعات بە شێوەیەک کە باسک و دەستی هاجەر توشی برینی قورس بووە کە لەو وێنانەی بۆ هەنگاو هاتووە ئاسەواری شین بوونەوەی بە دەستیەوە دەبینرێت."

 

سنار ئەرسزادە کە برای ئەو دوو خوشکەیە، تەمەنی 39 ساڵە و ساڵی 2011 وەک پەنابەر چووەتە وڵاتی نەرویج و لە رۆژنامەکانی Friheten, Radikal portal و Utrop چالاکی هەیە و رووداوەکانی کوردستان لەم رۆژنامانە رووماڵ دەکات.