گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی.. خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوامە [ڤیدیۆ]

2019.06.23 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی.. خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوامە [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد خۆپیشاندانی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی، لەبەردەم بینای پەروەردی سلێمانی بەردەوامە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان لە شەقامی سالم داخستووە. . بەیانی ئەمڕۆ 23ی حوزەیرانی 2019،  لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، قەزای ڕانیە و چەند ناوچەیەکی تر خۆپیشاندانی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دژی بوونی هەڵە لە تاقیکردنەوە گشتیەکاندا بەڕێوەچوو. . خوێندکاران لە سلێمانی لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردە کۆبوونەوە و شەقامی سەرەکی بەردەم پەروەردەیان داخست. . خۆپیشاندانەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە. 1:28 خولەکەی دوانیوەڕۆ بەردەوامە، خوێندکاران داوادەکەن وەزارەتی پەروەردە قەرەبووی ئەو هەڵانەیان بۆ بکاتەوە کە لە تاقیکردنەوەکاندا هەبوون. هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیەنرێت. [embed]https://youtu.be/q_5Bt5PePok[/embed] . [embed]https://youtu.be/Jd3QFvssOsQ[/embed]