گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چی تێدا نوسراوە؟

وەرەقەکەی دەستی بایدن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کازمی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان

2021.07.27 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
وەرەقەکەی دەستی بایدن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کازمی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان

ناس کورد-

لە میانەی کۆبوونەوەی جۆ بایدن و مستەفا کازمی، ڕۆژنامەنوسان زوومیان کردەسەر وەرەقەیەکی دەستی جۆ بایدن کە دوو خاڵی تێدا نوسراوە و ناوەڕۆکەکەشیان ئاشکراکردووە کە باس لە هێرشەکانی سەر ئەمەریکا و ئێران دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دووشەممە 27ی تەموزی 2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چووە کۆشکی سپی و لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کۆبووەوە.

 

لەدوای کۆبوونەوەکە و لە میانەی قسەکردنی بۆ ڕۆژنامەنوسان، سەرنج خرایەسەر وەرەقەیەکی دەستی بایدن کە خۆی هیچ ئاماژەیەکی پێ نەکرد، بەڵام زوومی کامێراکان ناوەڕۆکەکەیان ئاشکرا کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکان، لە خاڵی یەکەمدا نوسراوە، "پێشنیازی وەڵامدانەوەی هێرشەکان لەلایەن ئەمەریکاوە." هەروەها لە خاڵی دووەمدا نوسراوە، "ئێران بیر لە ڕاگرتنی هێرشەکان دەکاتەوە."

 

لەگەڵ ئەوەی ناوەڕۆکی دوو تێبینییەکە زۆر ڕوون نیین، بەڵام ڕاگەیاندنەکان پێشبینی دەکەن پەیوەندی بە هێرشەکانی سەر ئەمەریکاوە هەیە لە عێراق کە ئێران و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن.

 

هاوکات جۆ بایدن، کۆتاییهاتنی ئەرکی شەڕکردنی هێزەکانی ئەمەریکای لە عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، تاکۆتایی ساڵ ئەمەریکا کۆتایی بە ئەرک شەڕکردن لە عێراق دەهێنن و دەست بە قۆناغێکی نوێی هاوکاریی سەربازی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەن.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی ڕایگەیاند، خۆشحاڵن بە بەردەوامی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە چەند بوارێکدایە وەک تەندروستی و سەربازی و ئابوری.