گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی قەرزەکانی کارەباوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2021.07.27 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەی قەرزەکانی کارەباوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبایان نەداوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی تائێستا کارەبای کەسیان نەبڕیوە، دەشڵێت،  بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەنەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (سێشەممە 27ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "وەزارەتی کارەبا، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبایان نەداوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە."

 

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ."