ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ماددە خۆراکییانەی حکومەتی عێراق بەڵێنی دابوو وەک سەبەتەی خۆراکی دابەشی بکات گەیشتووەتە عەمبارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان و سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د (26ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك و بڕیارە دەست بکرێت بە دابەشکردنی بەسەر چەند میحوەرێکی سنوریی پارێزگای سلێمانی".
وتیشی، "ئەو مادانەی کە پێمان گەیشتوون بریتین لە فاسۆلیا، برنجی هیندی، دۆشاوی تەماتە، له‌تكه نۆك، رۆن و شه‌كر، هەموو بابەتەکانیش كواڵێتیان زۆر باشە".
بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق دەبێت حەوت جۆر بابەتی خۆراکی دابەش بکرێت، بەڵام تائێستا بابەتی نیسک نەگەیشتووە، بڕیاریشه لەماوەیەکی نزیکدا ئەوەش بگات و دابەش بکرێت".
حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی ڕابردوو بڕیاریدا ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك له سێ ماده‌وه بۆ حه‌وت ماده زیاد بكات و پاقله‌مه‌نیش بخاته ناو پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی بهشهخۆراكەوە.